آهنگ وشعر موسیقی کردی

موسیقی کردستان-

آهنگ وشعر موسیقی کردی

موسیقی کردستان-

 پەرێشان تاقە دارێکی، قەراخی باخی سووتاوم

کەڵی پیری لە پا کەوتوو، لە ڕان و گەل بەجێ‌ ماوم

بەرەو کام لا بڕۆم،هیچ ڕێگەیێ، بۆ من، بەدی نایێ

وەکوو ماسی ێەکی وەیلانی شەپۆلی گۆمی لێڵاوم

تەمەن تێپەڕ کرا، کوێر بوو، دوو دیدەی چاوەڕێ ماوم

لە سەر ئەم کوێرە ڕێگایە، کە بەڵکوو بێتە بەر چاوم

بەلام هەرگیز نەهاتی، بۆیە بێ وادە ، لە جەوری تۆ

ئەوا پیر و هەژار و دڵ خەمین و خەستە فەوتاوم

بەوێنەی چاوەکانت، چاوم هەڵنایێ بەڕووی کەسدا

وەکوو زوڵفی پەرێشانت بەسەد شێوە پەشێواوم

کەتۆ نیت، ڕۆژێ سەدجار بۆت ئەچم تاکوو شەرای مردن

بەشەرتێ ناسپێرم گیان، کە جارێ بیتە پێناوم

هەموو کەس گەر شەهیدن،خوێن ڕژاوی تێغ و شمشێرن

ئەمن تەنیا شەهیدێکم بەتیری غەمزە کوژراوم!

عکس
۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۳۰ مرداد ۹۵ ، ۱۳:۱۰
محمد فایق مجیدی

برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید


ئیمشەو، شەوی بەراتە، 

شەوی خۆشی و خەڵاتە

منیش هاتووم بەر درگات

کە بەرم کەوێ بەرات

بەراتی من جیاێە

نە نوقڵ و نە خورماێە

له‌ باتی نوقڵوانە

سەیرێکی ئەو چاوانە

له باتی دنکێ نوقڵ

زەردەخەنەی لێوی گوڵ

ئەمشەو، شەوی بەراتە

شەوی خۆشی و خەڵاتە


۱ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۷ خرداد ۹۵ ، ۱۲:۰۲
محمد فایق مجیدی

خوا ڕۆ جه دەس کارەکان گه‌ردوون

برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید

سه‌ر چڵه‌ی ڕەیحان بڕیان بە مه‌یموون

مه‌یموون بکوژن بیخه‌نه چاڵێ

سه‌ر چڵه‌ی ڕەیحان بۆ گه‌وره ماڵێ

ئه‌و گه‌وره ماڵه‌ی تۆی تێا نەنوێنی

گڕی تێ به‌ر بێ شه‌ماڵ له‌ شوێنی

وە با‌که‌ی شه‌ماڵ له‌تار له‌تار بۆ

هه‌ر به‌جێگه‌ی باڵای، تۆی لێی دیار بۆ

هه‌ی گڕ و های گڕ، گڕگڕانمه
وادەی به‌دنامی و زەنگ‌زڕانمه
هه‌ر سه‌د چون لوقمان بیوەن وە باڵین
عه‌لاج نه‌مه بۆ دەردێ شه‌و ناڵین
 مه‌ردم چۆ زانن جه هۆزانه‌وە
جای نه‌یشێ موژان بدۆزانه‌وە
یا چه‌رخێ چه‌پ گه‌رد چه‌رخێ واته‌وە
له‌یلێ حه‌واڵه‌ی مه‌جنوون کاته‌وە

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۷ خرداد ۹۵ ، ۱۱:۵۹
محمد فایق مجیدی

برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید

وە سەر گەردۆ بم گوڵە دێهاتی

لە قەن شیرین‌تر ئەڵه‌ی نەباتی

ئەو خەنەی کردت دوارە خەنەوە

عەزیزی وە لای خوا و بەندەوە

وە گوڵە دێهاتی بێ، وە نازەو بێ

کێش‌ و هەوریەکت لێرە ماوە جێ

هەر بایێ مەیۆ لە باخانه‌وە

ئەپێچکێ وە زوڵف خەرامانەوە

هەر بایێ مەیۆ لە سەر ئەو کێوە

بۆی عەتر و عەبیر زوڵفێ تۆی پێوە

وە گوڵە دێهاتی وە گوڵ پەروەردە
شەماڵ بۆم بێنێ بۆی تۆ لەو هەردە
وە سای ئەو ساوە دیەم تۆی نەدیوە
کار و زێندەگیم لە دەس دەر چیوە
وە سەر گەردۆ بم سەوزەکه‌ی لێو چەم
پێما بروانە با خەفەت نەخوەم
وە گوڵە دێهاتی وە دڵ پاکه‌نی
تەڵای دەستەوشار ژێرێ خاکەنی
کردووتە وە بان، بەرزی قەڵایێ
نە سڵامەت هەن، نە مەرحەبایێ
کردووتە سەر بان وەک خانێ خانان
دەس ئەوسای کەمەر ڕێک و پێک و جوان
نێو نیگای چاوت لەو بانە بەرزە
تورشە وەک ڕێواس، فێنک وەک تەرزە

۲ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۷ خرداد ۹۵ ، ۱۱:۵۵
محمد فایق مجیدی

برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید

که‌ناڵی مامۆستا عه‌باس که‌مه‌ندی

گۆرانی: سەوزە هه‌ی سەوزە

وەسە ئەو ساوە دڵ  له  تۆ دوورە

ئەستێرە بێ شەوق ئافتاو بێ نوورە

وەسە ئەو  ساوە نەت دیوم  بە چاو

ژیانم یەک سەر لێ بووە بە زووخاو

شیرینە سەوزە سەوزەکەی  لێو  چەم

بڕوانە پێما  با  خەفەت  نەخۆم

ئاو لە شەتاوان گوڵ لە گوڵزاران

چیمەنان لەسای چەتر چناران

مات و مەلوولن هەر ڕو ڕو یانە

ئارەزووی دیەن باڵای تۆیانە

شیرینە سەوزە سەوزەکەی لێو چەم

بڕوانە پێما با خەفەت نەخوەم


هاتەوه پاییز هەورامان بوو  چۆڵ
بێ تۆ خۆش نیە دەرەی  چەمو  دۆڵ
یاران گشت خەمین پەرێشان حاڵن
مەلان گشت مەلول سەر لە ژیر باڵن
شیرینە سەوزە سەوزەکەی  لێو چەم
بڕوانە پێما  با  خەفەت  نەخۆم
ماڵێکو  بۆ  بکەم لە بیاۆان  لە بەڕ
هەڵاشی  لە سیم  کۆڵە‌کەی  لە زەر
گوڵەبانی  کەم  بە زەردە  خەنە
لاشی  پانەکەی  وە مێخه‌ک  بەنە
شیرینە سەوزە سەوزەکەی  لێو  چەم
بڕوانە پێما  با  خەفەت  نەخوەم

۲ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۷ خرداد ۹۵ ، ۱۱:۴۵
محمد فایق مجیدی

برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید


کیژێ لادێ،هام به تاسه‌ی په‌لکه ڕەش سه‌ر شانه‌که‌ت

هام به تاسه‌ی، ده‌م به‌یانی، بۆی ته‌نووری نانه‌کت

هام به تاسه‌ی بۆنی مێخک، تۆی توره‌نجی شاڵه‌که‌ت

ڕه‌نگی سوخمه و سینه‌پۆش و، بازنه و خڕخاڵه‌که‌ت

دڵ‌ته‌نگم بۆ ڵێوی ئاڵ و دوو دیه شه‌ر‌مینه‌که‌ت

بۆ ده‌م ئێوارانی حه‌و‌ش و سۆزی مه‌ڕ دۆشینه‌که‌ت

سه‌رده‌مێکه، دوور له باڵات، وا له شارانا ئه‌ژیم

ژین، چه ژینێ، چاوه‌کانم؟ گیرووەی ئاخر شه‌ڕیم

جار به جارێ، دێته بیرم، ژینی ڕابردووم له دێ

سێبه‌ری دار و ته‌لان و خیزه‌ڵانی ده‌وری ڕێ 

خوڕ خوڕی فرمێسکی حه‌سره‌ت، جا له چاوم دێته خوار

بۆ خۆم و بۆ به‌ختی سه‌ر‌گه‌ردانم، ئه‌گریم زار و زار


بێ‌وچان،‌ قیبله‌ی خه‌یاڵاته دڵ و داوێنه‌که‌ت
فێس و هه‌وری و کۆڵه‌وانه و تاقییه و سه‌روێنه‌که‌ت
وه‌خته کوێراییم ده‌رێ، هاکا دڵم بێ به که‌واو
هێنده تینووی ئاوی دێم و وشکه ڵێوی کانیاو
کیژی لادێ سه‌خته دووریت، تاڵه ڕه‌نجی ڕۆزگار
ناخوه‌شه دووری له باڵات، ناحه‌زه ژینم له شار 
جا به ڵام چی‌بکه م که ده‌ردم، ده‌ردی ده‌سته و سانییه
ده‌ردی زوڵمی ڕۆزگار و بێ‌که‌سی و بێ‌نانیه
نۆکه‌ری و نانه‌له‌می ، ده‌ر‌گانه‌ی ئاغه و ئاغه‌وات
وایه لێ کردووم که دوور بم‌، دوور له تۆ، دوور له وڵات
دڵ به تاسه‌م به‌ڵکوو بتوانم که زووتر بێمه‌وه
وه‌ک گوڵه حه‌سره‌ت له لای تۆ، جارێ‌تر بژوێمه‌وه  

ساڵی 1353 پارک ساعی تاران، بۆ کرێکارێکی کورد

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۷ خرداد ۹۵ ، ۱۱:۱۰
محمد فایق مجیدی

برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید

دەنگ: عه‌باس که‌مه‌ندی و شه‌هین تاڵه‌بانی

سەبری، سەبری

ئەگر ناوەکت فەرامووشم بێ

سفیدی کەفەن باڵاپۆشم بێ

دڵەکەم دەربێنن بروانن تێیا

بە غەیری ناو تۆ هیچ نیە تێیا


شەرت بێ لە داخت تا رۆژی مەحشەر
بەرگی عازیەتیت دەرنەێنم لە بەر

سەبری گوڵفرۆش، گوڵ دانە دانە
دڵەکم بۆ دڵەکەت وێڵ و وەیلانە
سەبری بۆ خاتر تەکیەی بابە شێخ
مەمکووژە بە ناز، مەمبرە بە تێخ
سەبری، سەبری
قورعانێ بێنە، بێخە داوێنم
لە تۆ زیاتر کەس نالاوێنم
قەسەم بە قورعان، خەتمی کەلامە
عێشقت تا مەحشەر پابەندی پامە
سەبری، سەبری
ئەگەر ناوەکەت فەرامووشم بێ
سفیدی کەفەن باڵاپۆشم بێ
دڵەکم دەربێنن بڕوانن پێا
بە غەیری ناو تۆ، هیچ نیە تێا
سەبری، سەبری

شەرت بێ لە داخت تەرکی دنیا کەم
بە وێنەی مەجنون روو لە سەحرا کەم
شەرت بێ لە داخت تا رۆژی مەحشەر
بەرگی عازیەتیت دەرنەێنم لە بەر
سەبری، سەبری
ئەگەر گیان کێشان وەک دووری تۆ بێ
یاخوا بە نەسیب گەوری سەر کۆ بێ
بیکە بە خاتر سی جزمەی قورئان
لەمە زیاتر مەمکە سەرگەردان

سەبری، سەبری

۲ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۷ خرداد ۹۵ ، ۱۰:۵۹
محمد فایق مجیدی

برای دانلود آهنگ اینجا 

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۷ خرداد ۹۵ ، ۱۰:۵۱
محمد فایق مجیدی

برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید

شێعر: ئه‌حمه‌د کۆماسی، میرزا ئه‌حمه‌د داواشی، میرزا شه‌فێع که‌نوا


هیوای دڵ وەتۆن شەوبۆی کوساران

بدۆم وەدماخ بۆی عەتر یاران

وەر نەمەزانۆم کارم تەمامەن

پەی دیدار دۆس خەیاڵم خامەن

مەجبورم وەی تەور، مۆدارای دڵ کەم

تا رۆژ قیامەت هەی گوڵ هەی گوڵ کەم

چراغم شەوبۆ، چراغم شەوبۆ
شەوێ جە شوان چیم پەرەێ شەو بۆ
شایەد بۆی زولفت که‌مێ بیو لێش
بەڵکوو زامانم کەمتر بکا ئێش
ئەر شەو بۆی زولفت بدەم وە شەوبۆ
دەیری بام لە جەم، دەیریانێ کۆ
چەنێ بۆ نیام وە بۆیێ شەوبۆ
بۆش ئاما، ئه‌مما، نەک چون زوڵف تۆ

فیدای ئەو خوا بم، تۆش ئافەریدەن
بۆی شەوبۆ جە بۆی، تۆ بەرگوزیدەن
غەیر جە وەسفی تۆ لە دەم جاری بۆ
ئیشێ زامانم یا ڕەب کاری بۆ
چراغم شەندی، چراغم شەندی
خەرمان عەمرەکەم تۆ وە شەن شەندی

تۆ ڕیشەی نشات زندگیم کەندی
تۆ وەشی دنیا، جە دەستم سەندی
تۆ جامێ زووخاو مەینت پێم نۆشای
تۆ سیا دەوار، وە جەستم پۆشای
تۆ وە گەردنم، خەمان کەردی بار
تۆ کەردی سۆمای نوور دیدەم تار
تۆ لۆنگ مەجنون بەستی وە شانم
تو گرپەی ئاگڕ وەر دای له گیانم
ئەر سەد هێجرانت وە جەستم بارەن
دڵ بە وەفای تۆ هەر گرفتارەن

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۶ خرداد ۹۵ ، ۱۴:۰۷
محمد فایق مجیدی
برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید

هۆ لە من یاخی، تۆ گوڵی نێو باخی
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

فکر و خەیاڵان، وەسواسەی دەروون
جەسەم کرد وە ئاو، دییە وە جەیحوون

هۆ لە من یاخی، تۆ گوڵی نێو باخی
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

سووز هات مە‌سۆزم،وە دەردانەوە
وە دووی هەناسەی حەسرەتانەوە

هۆ لە من یاخی،تۆ گوڵی نێو باخی،
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

ئەو سۆزە وەشەن لە هەر دوو سەر بۆ
نەک من بسووتم، یار بێخەبەر بۆ
هۆ لە من یاخی، تۆ گوڵی نێو باخی،
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

سەد خۆزگە ئازیز، ساتێ وە بێ‌خەم
سیوای باڵاکەت، کەس نەدیام وە چەم

هۆ لە من یاخی، تۆ گوڵی نێو باخی،
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

۳ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۶ خرداد ۹۵ ، ۱۲:۳۴
محمد فایق مجیدی