آهنگ وشعر موسیقی کردی

موسیقی کردستان-

آهنگ وشعر موسیقی کردی

موسیقی کردستان-

۱ مطلب در مرداد ۱۳۹۵ ثبت شده است

 پەرێشان تاقە دارێکی، قەراخی باخی سووتاوم

کەڵی پیری لە پا کەوتوو، لە ڕان و گەل بەجێ‌ ماوم

بەرەو کام لا بڕۆم،هیچ ڕێگەیێ، بۆ من، بەدی نایێ

وەکوو ماسی ێەکی وەیلانی شەپۆلی گۆمی لێڵاوم

تەمەن تێپەڕ کرا، کوێر بوو، دوو دیدەی چاوەڕێ ماوم

لە سەر ئەم کوێرە ڕێگایە، کە بەڵکوو بێتە بەر چاوم

بەلام هەرگیز نەهاتی، بۆیە بێ وادە ، لە جەوری تۆ

ئەوا پیر و هەژار و دڵ خەمین و خەستە فەوتاوم

بەوێنەی چاوەکانت، چاوم هەڵنایێ بەڕووی کەسدا

وەکوو زوڵفی پەرێشانت بەسەد شێوە پەشێواوم

کەتۆ نیت، ڕۆژێ سەدجار بۆت ئەچم تاکوو شەرای مردن

بەشەرتێ ناسپێرم گیان، کە جارێ بیتە پێناوم

هەموو کەس گەر شەهیدن،خوێن ڕژاوی تێغ و شمشێرن

ئەمن تەنیا شەهیدێکم بەتیری غەمزە کوژراوم!

عکس
۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۳۰ مرداد ۹۵ ، ۱۳:۱۰
محمد فایق مجیدی