به‌ینی من و تۆ، "من و تۆ" نه‌بوو
يكشنبه, ۱۶ خرداد ۱۳۹۵، ۱۲:۲۹ ب.ظ
به‌ینی من و تۆ، "من و تۆ" نه‌بوو
باسی جیایی گفتوگۆ نه‌بوو
ئیسه من و تۆ، "من و تۆ"مانه
باسی جیایی گفتوگۆ مانه
هه‌ر بایکی مه‌یۆ له سه‌ر کۆێ له‌یلاخ
منیش به‌و بایه ئه‌وم خوەش دەماخ
هه‌ر بایکی مه‌یۆ گوڵ پێ ئه‌شنیو
یاخوا ئه‌و بایه هه‌ر بێ و بچۆ
هه‌ر بایکی مه‌یۆ گوڵ پێ زایه بۆ
یاخوا ئه‌و بایه کۆتا ماێه بۆ
دییه‌م، نه‌ونه‌مام، نه‌وتۆرێ ساوە
په‌ژارەت لەبان ئه‌م دڵمه لاوە
دییت و ڕادە‌بری ژەرەژ ئاسایی
نه سڵامت هه‌س، نه مه‌رحه‌بایی
ته‌پڵ و نه‌قارەی ڕسواییم لێ دەن
خه‌به‌ر شه‌یداییم به شار و دێ به‌ن
مۆرێ به‌دنامی به‌ن له پێشانیم
جاڕ بدەن بێژن شێت و ڕەوانیم
یان مه‌سلووبم که‌ن مه‌سێح ئاسایی
مه‌حاڵه ئازیز مه‌یلی جیایی
مامۆستا عه‌باس که‌مه‌ندی
۹۵/۰۳/۱۶