شێعر:عەباس کەمەندی
يكشنبه, ۱۶ خرداد ۱۳۹۵، ۱۲:۱۵ ب.ظ
غەمینم، عاجزم، شەیدام، مەلوولم، چاو بە گریانم
رەوانیم، سەرعیم،شێتێکی لێوە و دڵ پەرێشانم
حەکیم دەردم دەپرسێ، من لە حاڵم بێخەبەر ماوم
نە خۆم ئاگا لە دەردی خۆم، نە ئەو ئاگا لە دەرمانم
بزا چی کردووە دووریت، ئەوەندەی لێ ئەزانم بۆت
شکاوم ، داڕزاوم ، تێک دراوم ، دەرب و داغانم
شێعر:عەباس کەمەندی
۹۵/۰۳/۱۶