گۆرانی: غه‌زال
يكشنبه, ۱۶ خرداد ۱۳۹۵، ۱۲:۳۰ ب.ظ
ئه‌ی غه‌زاڵی چاو که‌ژاڵ،
ئاسکی سووکی گه‌ردن به خاڵ،
غه‌زاڵ
دنیا بێ بە دڕک و داڵ،
دێم له شوێنت وێنەی عەواڵ،
غه‌زاڵ
کێوان بە کێوان، یاڵ بە یاڵ،
کۆڵان بە کۆڵان، ماڵ بە ماڵ،
غە‌زاڵ
غە‌زاڵ غە‌ریبم، شێت و دێوانه،
بە تەنیا و بێکەس، بە جێم مێلانە،
غه‌زاڵ
گیانی من، ژیانی من،
هێز و هەست و تەوانی من،
غە‌زاڵ
هه‌ر تۆی رۆح و ره‌وانی من،
مەبستی سەر زوبانی من،
غە‌زاڵ
گیانێکە ژیانێکە،
گۆشت و ره‌گ و سقانێکە،
غە‌زاڵ
مابێتم نیوه گیانێکە،
خوەری لچ کەڵک و بانێکە،
غە‌زاڵ
غە‌زاڵ غە‌ریبم،شێت و دێوانە،
بەتەنیا و بێکەس بە جێم مێلانە
غه‌زاڵ
مامۆستا عه‌باس که‌مه‌ندی
۹۵/۰۳/۱۶