برای دانلود آهنگ این‌جا کلیک کنید
کیژێ لادێ،هام به تاسه‌ی په‌لکه ڕەش سه‌ر شانه‌که‌ت
هام به تاسه‌ی، ده‌م به‌یانی، بۆی ته‌نووری نانهکت
هام به تاسه‌ی بۆنی مێخک، تۆی توره‌نجی شاڵه‌که‌ت
ڕه‌نگی سوخمه و سینه‌پۆش و، بازنه و خڕخاڵهکهت
دڵته‌نگم بۆ ڵێوی ئاڵ و دوو دیه شهرمینهکهت
بۆ ده‌م ئێوارانی حه‌وش و سۆزی مه‌ڕ دۆشینهکهت
سه‌رده‌مێکه، دوور له باڵات، وا له شارانا ئه‌ژیم
ژین، چه ژینێ، چاوه‌کانم؟ گیرووەی ئاخر شهڕیم
جار به جارێ، دێته بیرم، ژینی ڕابردووم له دێ
سێبه‌ری دار و ته‌لان و خیزه‌ڵانی ده‌وری ڕێ
خوڕ خوڕی فرمێسکی حه‌سره‌ت، جا له چاوم دێته خوار
بۆ خۆم و بۆ به‌ختی سه‌رگه‌ردانم، ئه‌گریم زار و زار
بێ‌وچان، قیبله‌ی خه‌یاڵاته دڵ و داوێنه‌که‌ت
فێس و هه‌وری و کۆڵه‌وانه و تاقییه و سهروێنهکهت
وه‌خته کوێراییم ده‌رێ، هاکا دڵم بێ به که‌واو
هێنده تینووی ئاوی دێم و وشکه ڵێوی کانیاو
کیژی لادێ سه‌خته دووریت، تاڵه ڕه‌نجی ڕۆزگار
ناخوهشه دووری له باڵات، ناحه‌زه ژینم له شار
جا به ڵام چیبکه م که ده‌ردم، ده‌ردی ده‌سته و سانییه
ده‌ردی زوڵمی ڕۆزگار و بێکه‌سی و بێنانیه
نۆکه‌ری و نانهلهمی ، ده‌رگانه‌ی ئاغه و ئاغه‌وات
وایه لێ کردووم که دوور بم، دوور له تۆ، دوور له وڵات
دڵ به تاسه‌م به‌ڵکوو بتوانم که زووتر بێمه‌وه
وه‌ک گوڵه حه‌سره‌ت له لای تۆ، جارێ‌تر بژوێمهوه
ساڵی 1353 پارک ساعی تاران، بۆ کرێکارێکی کورد