آهنگ وشعر موسیقی کردی

موسیقی کردستان-

آهنگ وشعر موسیقی کردی

موسیقی کردستان-

۶ مطلب با موضوع «عباس کمندی» ثبت شده است

برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید

شێعر: ئه‌حمه‌د کۆماسی، میرزا ئه‌حمه‌د داواشی، میرزا شه‌فێع که‌نوا


هیوای دڵ وەتۆن شەوبۆی کوساران

بدۆم وەدماخ بۆی عەتر یاران

وەر نەمەزانۆم کارم تەمامەن

پەی دیدار دۆس خەیاڵم خامەن

مەجبورم وەی تەور، مۆدارای دڵ کەم

تا رۆژ قیامەت هەی گوڵ هەی گوڵ کەم

چراغم شەوبۆ، چراغم شەوبۆ
شەوێ جە شوان چیم پەرەێ شەو بۆ
شایەد بۆی زولفت که‌مێ بیو لێش
بەڵکوو زامانم کەمتر بکا ئێش
ئەر شەو بۆی زولفت بدەم وە شەوبۆ
دەیری بام لە جەم، دەیریانێ کۆ
چەنێ بۆ نیام وە بۆیێ شەوبۆ
بۆش ئاما، ئه‌مما، نەک چون زوڵف تۆ

فیدای ئەو خوا بم، تۆش ئافەریدەن
بۆی شەوبۆ جە بۆی، تۆ بەرگوزیدەن
غەیر جە وەسفی تۆ لە دەم جاری بۆ
ئیشێ زامانم یا ڕەب کاری بۆ
چراغم شەندی، چراغم شەندی
خەرمان عەمرەکەم تۆ وە شەن شەندی

تۆ ڕیشەی نشات زندگیم کەندی
تۆ وەشی دنیا، جە دەستم سەندی
تۆ جامێ زووخاو مەینت پێم نۆشای
تۆ سیا دەوار، وە جەستم پۆشای
تۆ وە گەردنم، خەمان کەردی بار
تۆ کەردی سۆمای نوور دیدەم تار
تۆ لۆنگ مەجنون بەستی وە شانم
تو گرپەی ئاگڕ وەر دای له گیانم
ئەر سەد هێجرانت وە جەستم بارەن
دڵ بە وەفای تۆ هەر گرفتارەن

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۶ خرداد ۹۵ ، ۱۴:۰۷
محمد فایق مجیدی
برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید

هۆ لە من یاخی، تۆ گوڵی نێو باخی
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

فکر و خەیاڵان، وەسواسەی دەروون
جەسەم کرد وە ئاو، دییە وە جەیحوون

هۆ لە من یاخی، تۆ گوڵی نێو باخی
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

سووز هات مە‌سۆزم،وە دەردانەوە
وە دووی هەناسەی حەسرەتانەوە

هۆ لە من یاخی،تۆ گوڵی نێو باخی،
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

ئەو سۆزە وەشەن لە هەر دوو سەر بۆ
نەک من بسووتم، یار بێخەبەر بۆ
هۆ لە من یاخی، تۆ گوڵی نێو باخی،
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

سەد خۆزگە ئازیز، ساتێ وە بێ‌خەم
سیوای باڵاکەت، کەس نەدیام وە چەم

هۆ لە من یاخی، تۆ گوڵی نێو باخی،
گوڵی نێو باخی ئەتۆ، یان گوڵە گەڵواخی

۳ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۶ خرداد ۹۵ ، ۱۲:۳۴
محمد فایق مجیدی
برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید
ئه‌ی غه‌زاڵی چاو که‌ژاڵ،
 ئاسکی سووکی گه‌ردن به خاڵ،
 غه‌زاڵ
دنیا بێ بە دڕک و داڵ،
 دێم له شوێنت وێنەی عەواڵ،
 غه‌زاڵ
کێوان بە کێوان، یاڵ بە یاڵ،
  کۆڵان بە کۆڵان، ماڵ بە ماڵ،
 غە‌زاڵ
غە‌زاڵ غە‌ریبم، شێت و دێوانه،
 بە تەنیا و بێکەس، بە جێم مێلانە،
 غه‌زاڵ
گیانی من، ژیانی من،
 هێز و هەست و تەوانی من،
 غەزاڵ
هه‌ر تۆی رۆح و ره‌وانی من،
 مەبستی سەر زوبانی من،
 غەزاڵ
گیانێکە ژیانێکە،
 گۆشت و ره‌گ و سقانێکە،
 غەزاڵ
مابێتم نیوه گیانێکە،
 خوەری لچ کەڵک و بانێکە، 
غەزاڵ
غەزاڵ غەریبم،شێت و دێوانە،
 بەتەنیا و بێکەس بە جێم مێلانە
غه‌‌زاڵ
مامۆستا عه‌باس که‌مه‌ندی
۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۶ خرداد ۹۵ ، ۱۲:۳۰
محمد فایق مجیدی
برای دانلود آهنگ اینجا کلیک کنید

به‌ینی من و تۆ، "من و تۆ" نه‌بوو
باسی جیایی گفتوگۆ نه‌بوو
ئیسه من و تۆ، "من و تۆ"مانه
باسی جیایی گفتوگۆ مانه
هه‌ر بایکی مه‌یۆ له سه‌ر کۆێ له‌یلاخ
منیش به‌و بایه ئه‌وم خوەش دەماخ
هه‌ر بایکی مه‌یۆ گوڵ پێ ئه‌شنیو
یاخوا ئه‌و بایه هه‌ر بێ و بچۆ
هه‌ر بایکی مه‌یۆ گوڵ پێ زایه بۆ
یاخوا ئه‌و بایه کۆتا ماێه بۆ
دییه‌م، نه‌ونه‌مام، نه‌وتۆرێ ساوە
په‌ژارەت لەبان ئه‌م دڵمه لاوە
دییت و ڕادە‌بری ژەرەژ ئاسایی
نه سڵامت هه‌س، نه‌ مه‌رحه‌بایی
ته‌پڵ و نه‌قارەی ڕسواییم لێ دەن
خه‌به‌ر شه‌یداییم به شار و دێ به‌ن
مۆرێ به‌دنامی به‌ن له پێشانیم
جاڕ بدەن بێژن شێت و ڕەوانیم
یان مه‌سلووبم که‌ن مه‌سێح ئاسایی
مه‌حاڵه ئازیز مه‌یلی جیایی

 مامۆستا عه‌باس که‌مه‌ندی 
۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۶ خرداد ۹۵ ، ۱۲:۲۹
محمد فایق مجیدی


دەرمانێ زامان دەردەکەی کاری
هەمڕازێ ناڵەی شەوان بێداری
ڕاحەتی جەسەی مەینەت بارەکەم
تەسکینی دڵەی پڕ جه خارەکەم
نه ساڵ و نه مانگ نه ڕۆژ و نه شەو
نه ساتێ ئارام نه دەقێقەی خەو
ناسک تەدارەک فەسڵی بەهارەن
شیرین ئارایەش هەرد و کۆسارەن
بۆ کەسێ خاسه هەوار  سەیرێ باخ
له دووری ئازیز نەیبێ ئاخ و داخ
هەر سەر سەراوێ بۆی تۆی لێ نایێ
سەرچاوکەی وشک بێ ئاو تێ نەزایێ
شەوێ به یادی ژینی ڕابردوو
به یادی گوڵی عومری با بردوو
سەرێ بکێشه هەوارگەی وێران
که تاریکتره له دیدەی کوێران
بزا یارەکەی  کۆنه هاو دەمت
چون بوۆسه یاری پیری مەیخانەت
بۆ جارێ کردت مەیلی جیایی
نەتدا فرسەتی گەردەن ئازایی
دەرکەوته مەحشەر مەیلی جەماڵت
بەر نادەم له دەس داوێن خەیاڵت
حەسرەتان یەک یەک وە دڵ مانده خۆم
نامەی سەر به مۆر کەس نەخانده خۆم
۱ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۶ خرداد ۹۵ ، ۱۲:۲۳
محمد فایق مجیدی
غەمینم، عاجزم، شەیدام، مەلوولم، چاو بە گریانم
رەوانیم، سەرعیم،شێتێکی لێوە و دڵ پەرێشانم
حەکیم دەردم دەپرسێ، من لە حاڵم بێخەبەر ماوم
نە خۆم ئاگا لە دەردی خۆم، نە ئەو ئاگا لە دەرمانم
بزا چی کردووە دووریت، ئەوەندەی لێ ئەزانم بۆت
شکاوم ، داڕزاوم ، تێک دراوم ، دەرب و داغانم
شێعر:عەباس کەمەندی
۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۶ خرداد ۹۵ ، ۱۲:۱۵
محمد فایق مجیدی